ئاسیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

جۆڤینکۆ لە ئیتاڵیاوە داوا کراوە

یاریگا- سباستیان جۆڤینکۆ لە ئیتاڵیاوە ئۆفەری پێشکەش کراوە و ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

ناوبراو ساڵی 2019 لە تۆرتنۆی کەنەدییەوە ڕووی کردە هیلالی سعوودی و توانی یارمەتی یانەکە بدات لە بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا.

پێگەی گۆڵی جیهانی بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوی کردۆتەوە کە یانەی لیچێ دەستپێشخەرییەکی کردووە بۆ گواستنەوەی جۆڤینکۆ تا گواستنەوەکانی زستانەدا بیگوازێتەوە  سوود لە ئەزموون و تواناکانی ببین بۆ هاوکاریکردنی یانەکەیان و سەرخستنەوەیان بۆ کێبڕکێکانی سێریائەی لە وەرزی داهاتوو.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە هیلال نایەوێ لە ماوەی زستانەدا دەستبەردایی بێت، بەڵام لاریی نییەوە لەوەی ئەگەر کۆتایی وەرز بڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button