ئیتاڵیا

كاسیاس: دۆنارۆما پێوویستی بە یانەیەكی بەهێزتر هەیە

یاریگا- ئیكەر كاسیاس ، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، داوا لە جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی میلان دەكات لە كۆتایی وەرزدا یانەكەی جێبهێڵێت.

گرێبەستەكەی دۆنارۆما لەگەڵ میلان لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت هێشتا هەردوولا ڕێكنەكەوتوون لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

كاسیاس لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: ” بە بۆچوونی من ، دۆنارۆما دەبێت لەگەڵ یانەیەك یاری بكات كە داب و نەریتی هەبێت ، من هەڵەم میلان داب و نەریتی هەیە ، مەبەستم ئەوەیە لەگەل یانەیەكی بەهێزتری ئەوروپا یاری بكات ”.

بە كۆكردنەوەی 40 خال میلان پێشەنگی سێریا ئەی گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button