ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

یاریزانێکی پاریس سانجێرمان تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
تیۆ کێرێر، بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

هەژماری فەرمی تویتەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بڵاویکردووە، بەرگریکاری یانەکەیان دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە، واتە هەڵگری پەتا جیهانیەکەیە و دوای تووشبونیشی بەم پەتایە لە ماڵەکەیدا کەرەنتین کراوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە کێرێر تەندروستی باشە و تا ئەو کاتەی لەو پەتایە رزگاری دەبێت بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی ناکات.

Back to top button