ئینگلتەرا

یاریزانێكی ئەستۆن ڤێلا داوا لە ئەستێرەیەكی لیڤەرپول دەكات درێسەكەی بداتەوە دوای ئەوەی گۆڕیانەوە

یاریگا- لە دیمەنێكی پێكەنیناویدا یاریزانی لاوی ئەستۆن ڤێلا لۆی باری داوای لە ئەستێرەی لیڤەرپول فابینهۆ كرد درێسەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە دوای ئەوەی هەردوو یاریزان درێسەكانیان گۆڕیەوە.

لیڤەرپول توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەستۆن ڤێلا بباتەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی سێیەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

كەناڵی بی تی سپۆرت دیمەنەكەی بڵاوكردووەتەوە كە خاوەنی تاكە گۆڵەكەی ئەستۆن ڤێلا لۆی باری لە دوای یاریەكە داوای درێسەكەی فابینهۆ دەكات بەڵام دواتر دەزانێت ئەوە درێسی یەكەم یاریەتی كە بۆ پلە یەكی ئەستۆن ڤێلای ئەنجامی دابێت ، بۆیە دەگەڕێتەوە و داوا دەكات درێسەكەى بداتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button