ئه‌وروپائیسپانیا

سیمیۆنێ: لەوانەیە سبەی دوور بخرێمەوە

یاریگا
دیێگۆ سیمیۆنێ، راهێنەری ئارجێنتینایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی دەکات.

راهێنەرەکەی رۆخێ بلانکۆس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو گووتی ” من هەمیشە هەستم کردووە یانەکەم بە تەواوەتی پشتگیریم دەکات، بەڵام دەبێت چاوەڕێ ئەوەش بکەم هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانم لە پۆستەکەم دوورم بخەنەوە و هەموو کاتێکیش بیر لەوە دەکەمەوە لەوانەیە ئەم شتە سبەی روو بدات “.

سیمیۆنێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ئەگەر بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکەم بمێنمەوە، هەوڵ دەدەم باشترین چارەسەری بۆ دۆخەکە بدۆزمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button