ئیسپانیائینگلتەرا

سۆن بۆتە جێی سەرسامی یانەیەکی گەورەی ئیسپانی

یاریگا- ئاستە بەرزەکەی سۆن هیونگ مینی تۆتنهام لەم وەرزەدا بۆتە جێی سەرسامی و سەرنجەکانی لەسەر خۆی کۆ کردۆتەوە.

بەپێی تۆڕی هەواڵی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، زینەدین زیدان بە گەورەترین ڕادە سەرسامی ئەستێرەکەی کۆریای باشوورە و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بەپێی ئەو سەرچاوەیەبێت، ئەمە گۆڕانکارییەکی نوێیە لە ستراتیژی ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەوپێەی پێشتر زیدان و کارگێڕی یانەکەش تا ڕادەیەک ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە هیچ گرێبەستێک ئەنجام نادەن و بایەخ بەو چەکانە دەدەن کە لە ئێستادا یانەکە هەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button