ئیتاڵیا

فەرمی: پارما راهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاریگا-یانەی پارمای ئیتاڵی رایگەیاند  فابیۆ لیڤێرانی راهێنەریان لە ئەرکەکەی دوورخستووەتەوە.

دوێنی پارما لەم هەفتەیەدا بە ئەنجامی ٠-٣ تووشی شکست هات و دابەزین بۆ پلەی ١٨هەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی، ئەمڕۆش سەرۆکی یانەکە لە تویتەر دوورخستنەوەی لیڤێرانی راگەیاند و وتی “ئەم بەیانییە پێمان راگەیاند کە لەیەکتر جیا دەبینەوە، دەمەوێت زۆر سوپاسی ماندوبوون و سەرکردایەتیکردنی بکەم لەم ماوەیە، پارما وەرزێکی سەخت بەڕێدەکات بەڵام ئێمە جەنگاوەرین و بەهێزتر دەگەڕێینەوە”.

هەرچەندە هەواڵی فەرمی لەوبارەیەوە نیە، بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا دی ئاڤێرسا دەگەڕێتەوە ئەرکەکەی وەکو راهێنەری یەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button