ئیسپانیا

كومان: میسی دڵخۆش و ئاسودەیە ئەوەش شتێكی نوێ نیە

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە بینینی میسی بە دلخۆشی شتێكی نایابە و ئەو هەموو كات وا بووە.

بارسێلۆنا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەتلەتیك بلباو بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە ڕیزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: یاریەكی باشمان ئەنجامدا بەرامبەر یانەیەكی سەخت بەتایبەت لە یاریگای خۆیان.

سەبارەت بە میسی ووتی: ئەو ماوەیەكی زۆرە لەسەر هەمان ئاستە ، لە یاریەكانی پێشووتریش بەهەمان شێوە دەدرەوشایەوە ، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا شتێكی نوێ نیە ، ئەوە تووشی شۆكم ناكات كە دوو گۆڵی تۆمار كردووە و بە دڵخۆشی و ئاسودەی بینیم ، ئەو حەزێكی زۆری هەیە بۆ بردنەوە ، ئەوەش هەمێشەییە نەك تەنها ڕۆژێك بێت.

هەروەها ووتییشی: دیمبلی ئەگەر لە باری جەستەییەوە باش بێت ئەوا دەتوانێت زۆر بە باشی نمایش بكات ، من هەرگیز گومانم لە تواناكانی نەبووە ، ئەو پاڵپشتیەكی گەورەیە بۆمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button