ئینگڵته‌را

سزای نونو سانتۆی ڕاهێنەری وڵڤرهاپتن ڕاگەیەندرا

یاریگا- یەکێتی تۆپی ئینگلتەرا سزای نونو سانتۆی ڕاهێنەری وڵڤرهامپتنی ڕاگەیاند.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە مانگی ڕابردوو لە دوای شکستەکەیان بەرامبەر، لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەی توندی لە دژی لی ماسۆنی ناوبژیوانی یارییەکە گرتبوو “ناوبژیوانەکە ئەو توانایەی نییه یارییەکی پریمەرلیگ بەڕێوە ببات. ئەوەی دەیڵێم لەبارەی هەڵە زەقەکان و بڕیارەکانیەوە نییە، بەڵکو لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی یارییەوەیە. قسە لەسەر باشترین خول دەکەین [خولی ئینگلیزی]، ڕوونیشە کە ئەو توانای سەرپەرشتی کردنی یارییەکی ئەم خولەی نییە. ئەوەی ڕووبەڕوو بەوم وت، ئەوە بوو کە وتم تەنها دەمەوێ جارێکیتر نەتبینمەوە.

نونو لە دوای یارییەکە وتبووشی: هیوادارم جارێکیتر ماسۆن هیچ یارییەکی ئێمە ناوبژیوان نەبێت، چونکە هەموو ئەو یارییانەمان ئەو ناوبژیوانبێ هەمیشە هەروایە. توانای کۆنترۆڵکردنی یاریزانەکانی نییە.”

لە پای ئەو قسانەی، چاوەڕوان دەکار ڕاهێنەرەکەی وڵڤز چەند یارییەک دووربخرێتەوە لە شوێنی هەمیشەیی تەنیشت یاریگا، بەڵام دوای گوێ لێ گرتنی، سزاکە بریتیە لە پێ بژاردنی 25 هەزار پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button