ئه‌وروپا

‎ڕامۆس بۆ فلۆرینتینۆ گرنگی بە ئۆفەرەكان دەدەم

یاریگا- سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵدایە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كاپتنی یانەكەیان ، كە گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

بە پێی بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی (چیرینگیتۆ) ڕامۆس لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە قسەی كردووە و دەڵێت پێشنیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی قبوڵ ناكات.

هەروەها بەپێی بەرنامەكە بەرگریكارەكەی مێرینگی ئەوەشی ووتووە كە بایەخ بە پێشنیارەكەی پاریس سان جێرمان دەدات ، كە ئەوان لە هەوڵی دروستكردنی یانەیەكی بەهێزدان و دەیانەوێت میسی و ڕامۆس پێكەوە كۆبكەنەوە .

بابەتی زیاتر

Back to top button