ئینگلتەرا

كلۆپ: لێدانێكی سزامان بۆ هەژمار نەكرا و نەدەبوو بەو شێوەیە یاری بكەین

‎یاریگا- یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بێهیوای خۆی دەربڕی دوای شكستەكەیان بەرامبەر ساوسهامبتۆن.

‎ساوسهامبتۆن توانی لە نێو یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە لیڤەرپولی پێشەنگ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی خولی پریمەرلیگ.

‎لە دوای یاریەكە كلۆپ ووتی: چ بێ هیوا بوونێك بوو ، نازانم ئێمە لەو یاریەدا كەی دەستمان بە یاریكردن كرد ، پیرۆزبایی لە ساوسهامبتۆن دەكەم ئەوان شایەنی بردنەوە بوون.

‎هەروەها ووتیشی: زۆر خراپ یاریمان كرد ، تۆپەكانمان لەدەست ئەدا ، دەبوایە زۆر باشتر یاریمان بكردایە، هەوڵێكی زۆرمان دا ، بەڵام بڕیارەكان باش نەبوون ، دەبوو چانسی زیاترمان بۆ بڕوخسایە.

لە كۆتایشدا ووتی: دەبوایە لێدانێكی سزامان بۆ هەژمار بكرایە ، تۆپەكە بە ئاشكرا بەر دەستی كەوت ، هیچ بیرۆكەیەكم نیە و ئەوەش بەهانە نیە بۆمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button