ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

پێکهاتەی نمونەیی 2020 بڵاوکرایەوە، سەڵاح و میسی تێدا نیە

یاریگا
رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسا پێکهاتەی نمونەیی ساڵی 2020ـی بڵاوکردەوە و لە پێکهاتەیەدا ناوی هەردوو هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوول محەمەد سەڵاح و هێرشبەری ئارجێنتینایی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی تێدا نیە.

رۆژنامە فەڕەنسیەکە باشترین پێکهاتەی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و پێنج یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ناویان لە پێکهاتەکەدا هەیە کە زۆرترینن، هەروەها لیڤەرپوولیش دوو یاریزانی لە پێکهاتەکەدا هەیە و یانەکانی ریال مەدرید، یۆڤێنتۆس، پاریس سانجێرمان، مانچێستەر سیتی هەر یەکەو یاریزانێکیان ناویان لە پێکهاتەکەدا هەیە.

لە هێلی پێشەوەی باشترین پێکهاتەی ساڵی 2020نێیمار داسیلڤا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و کریستیانۆ رۆناڵدۆی تێدایە.

پێکهاتەکەش بەم شێوەیە:

گۆڵپارێز: مانوێل نۆیەر ( بایرن میونشن )

بەرگریکار: ئارنۆڵد – ڤان دایک ( لیڤەرپوول)، رامۆس ( ریال مەدرید ) ئالفۆنسۆ دەیڤیز ( بایرن میونشن )

ناوەڕاست: دی برۆین ( مانچێستەر سیتی )، جۆشوا کیمیچ – ئالکانتارا ( بایرن میونشن )

هێرشبەر: رۆناڵدۆ ( یۆڤێنتوس )، نێیمار ( پاریس سانجێرمان )، لێڤاندۆڤسکی ( بایرن میونشن )

Back to top button