ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سەرۆکی دۆرتمۆند بە گومانەوە باس لە داهاتووی هالاند دەکات

یاریگا
هانس واتسکێ، سەرۆکی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا ئامۆژگاری ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەکەی دەکات لە یانەکەیان بەردەوام بێت.

سەرۆکی یانە ئەڵمانیەکە سەبارەت بە داهاتووی گۆڵکارە لاوەکەی یانەکەی بە رۆژنامەی کیکەری وڵاتەکەی گوتووە ” بڕواناکەم ئەمساڵ ئەو یاریزانە یانەکەمان جێبێڵێت، ئەو یاریزانە و بەرێوەبەری کارەکانی دەزانن بۆ ئێمە چەندە گرنگن، بۆیە ئامۆژگاری دەکەم هاوشێوەی لیڤاندۆڤسکی ساڵانێک لە یانەکەمان بەردەوام بێت “.

هالاند لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ بورووسیا دۆرتمۆند کۆتایی دێت و هەر یانەیەکیش بیەوێت پێش ئەم وادەیە بیگوازنەوە ریزەکانیان، پێویستە 75 ملیۆن یۆرۆ وەکو مەرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button