فه‌ره‌نسا

یاریدەرەکەی: ئەمە هۆکاری دوورخستنەوەی تۆماس تۆخیل بوو لە پاریس

یاریگا- بۆ یەکەمین جار لە دوای دوورخستنەوەی تۆماس توخێل لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی پاریس سانت جێرمان، هۆکارەکانی پشتەوەی ئەو بڕیارە ئاشکرا دەکرێ.

زوڵت لۆف، یاریدەری پێشووتری توخێلی لەسەر کار لادراو لە پی ئێس جی، نهێنی پشتەوەی پەردەوە ئاشکرا دەکات و لە لێدوانکیدا بۆ پێگەی نێمزیتی سپۆرتی هەنگاری کە Goalیش بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ: “حەپەساین کاتێک دوای بردنەوەمان بە چوار گۆڵ لە ستراسبۆرگ لیوناردۆ [بەڕێوبەری وەرزشی] هات و پێی وتین چیتر توخێل بەردەوام نابێت. ئەم ساڵ سەرباری پێکانەکان و بارودۆخی کۆرۆنا دەستکەوتی مێژووییمان تۆمار کرد. هەرکەسێک سەیری هەواڵەکانی تایبەت بە یانەکەی کردبێ دەزانێ لە ڕابردوودا گرژییەک لە نێوان لیوناردۆ و توخێلدا هەبوو. ئەوەش لە بازاڕی گواستنەوەکانەوە سەری هەڵدا کاتێک شتەکان بە خواستی ئێمە نەدەڕۆشت. پاشان هەندێ ئەستێرە پێش یارییە قورسەکان ڕۆشتن کە گرنگی خۆیان هەبوو بۆ یانەکە. بەشداری نەکردنی لیوناردۆ لە هەندێ لە بڕیارەکاندا، جیاوازییەکانی فراوانتر کردەوە. من ناچمە وردەکارییەوە، بەڵام هەستە گشتییەکە وابوو کە بەڕێوبەری وەرزشی لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ ڕاهێنەرێکیتردا کار دەکات.”

توخێل وەرزی ڕابردوو توانی پی ئێس جی بگەیەنێتە یاریی کۆتایی چامپینزلیگ و ئەم ساڵیش لە کۆمەڵەیەکی قورسدا یانەکەی پەڕاندەوە بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیکەکە.

دوێنێ بە فەرمی ماوریسۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری پێشووتری تۆتنهامیان وەک ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button