ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئالابا لە نێوان ڕیاڵ و مان سیتی بڕیاری خۆی داوە

یاریگا- وا دیارە بابەتی ڕۆشتنی داڤید ئالابا لە بایەرن میونخ تەنها لەسەر کات وەستاوە و ئەو یاریزانە باڤارییەکان جێ دەهێڵێت.

ناوبراو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرن کۆتایی دێت و لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەی دڵخوازی خۆیدا بکات.

بە گوێرەی زانیاریەکانی پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی، یاریزانە نەمساییەکە ڕیاڵ مەدریدی بەسە مان سیتیدا هەڵبژاردووه.

لە ماوەی ڕابردوودا ئالابا زۆرترین دەنگۆی لەسەر دروست بوو کە ڕوو دەکاتە شاهانەکان و، یانە ئیسپانییەکەش بە باشترین بژاردەی دەبینن بۆ هێڵی بەرگری بە تایبەتیش کە وەک یاریزانی ئازاد بیگوازنەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button