ئیسپانیاگرنگترین

‎فەرمی: بارسێلۆنا ماوەی دووركەوتنەوەی كۆوتینهۆی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ماوەی دووركەوتنەوەی فلیپ كۆوتینهۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی ڕاگەیاند.

كۆوتینهۆ لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئیبار تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

پەڕەی فەڕمی بارسێلۆنا لە تویتەر ڕایگەیاند كە كۆوتینهۆ ڕۆژی شەممە نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆی چەپیدا بۆ كراوە و بەهۆیەوە سێ مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button