ئه‌وروپا

كۆوتینهۆ بوو بە هۆی زیانێكی دارای گەورە بۆ لیڤەرپول

یاریگا- فلیپ كۆوتینهۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بوو بە هۆی زیانێكی دارای گەورە بۆ یانەكەی پێشووی.

بەهۆی ئەو پێكانەی لە ئەژنۆی چەپیدا تووشی هات ناوەڕاستكارە بەڕازیلیەكە پێوویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریە و بەهۆیەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكرد كە یانەی لیڤەرپول 20 ملیۆن یۆرۆ لەدەستدەدات، لەبەرئەوەی لە بڕگەیەكی گرێبەستەكەیدا هاتبوو ئەگەر ناوبراو گەشتە یاری ژمارە 100 لەگەڵ بارسێلۆنا ، ئەوا دەبێت یانە ئیسپانیەكە ئەو بڕە پارەیە بدات بە ڕێدز.

شایەنی باسە یاریزانە تەمەن 28 ساڵانەكە نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی ئەنجام دەدات و وا چاوەڕوان دەكرێت ماوەی چوار بۆ پێنج مانگ لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button