ئینگلتەرا

یارییەکانی پریمەرلیگ بۆ دوو هەفتە دەوەستێ

یاریگا- جارێکیتر یارییەکانی خولی ئینگلیزی لەبەردەم هەڕەشەی ڕاوەستاندایە بەهۆی سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو یاریزانان و ئەندامانی بەشداربووی خولەکە.

شەوی ڕابردوو یاریی نێوان مان سیتی و ئیڤەرتۆن بەهۆی دەرکەوتنی حاڵەتی توشبووی لە ڕیزەکانی سیتیزنس.

لە هەمان کاتدا یاریی تۆتنهام و فوڵهامیش کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێ، ئەگەری هەمان چارەنووسی هەیە به گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەیلی ستاری بڵاوی کردۆتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزان و دەستەی هونەری فوڵهام تووشی پەتاکە بوونه.

پێگەی دەیلی تێلەگرافی بەریتانی، سەرۆکی چەند یانەیەکی پریمەرلیگ گفتوگۆیان ساز داوە بە مەبەستی وەستاندنی یارییەکان بۆ دوو هەفتە لە ماوەی مانگی داهاتووی ساڵی دادێ لەبەر ڕێگرتن لە زیاتر پشێویی و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکه.

بابەتی زیاتر

Back to top button