ئه‌وروپا

هەڵوێستێکی لەخۆبوردانەی لۆڤرن لە میدیاکاندا دەنگی داوەتەوە

یاریگا- دیان لۆڤرن هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانە دەنوێنێت و میدیاکان بە بایەخەوە لێی دەڕوانن.

ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی توند بە پلەی 6.4 پلەی ڕێختەر لە شاری پێترینجای کرواتیای هەژاند و زیاێکی زۆری بە خانوو و ماڵی خەڵکەکە گەیاند و برینداریشی لێکەوتەوە.

وەک بە هاناوەچوونێک بۆ ئەو خەڵکانەی دەربەدەر بوونەوە، لۆڤرنی ئەسێرەی پێشووی لیڤەرپووڵ و ئێستای زینیتی ڕووسی، هۆتێلە چوار ئەستێرەییەکەی خۆی بەبێ بەرامبەر بۆ 16 خێزانی بێ ماڵ و حاڵ چۆڵ کردووە تا لەوێ بمێننەوە.

هۆتێلەکەی لۆڤرن کە ساڵی 2018 ئاوای کرد، پێکهاتووە لە 17 نهۆمی ژوور زۆر و دەکەوێتە دوورگەی پاگ بە دووریی 350 کیلۆمەتر لە سەنتەری بوومەلەرزەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button