ئینگلتەرا

بەپەلە: یاریەكەی مانچستەر سیتی و ئێڤەرتۆن دواخرا

یاریگا- فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریدا یاری نێوان مانچستەر سیتی و ئێڤەرتۆن دوابخرێت.

وابڕیار بوو ئەمڕۆ هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئێڤەرتۆن ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریدا یاریەكە دوابخرێت لەبەرهەبوونی چەندین حاڵەتی كۆرۆنا لە ڕیزەكانی مانچستەر سیتی.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاماژەیان بەوەكرد ئیدەرسۆنی گۆڵپارێز و جواو كانسیلۆ و چەندین یاریزانی دیكەی یانەكە هەڵگری ڤایرۆسەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button