ئینگڵته‌را

رافا بینیتێز لە پریمەرلیگ داواکراوە

یاریگا-رافائیل بینیتێز راهێنەری بە ئەزموونی ئیسپانی داواکراوە لە ئارسناڵ بەگوێرەی دەیلی میرۆر.

سەرچاوە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە گەنەرز بیر لە دوورخستنەوەی ئارتێتا دەکەنەوە ئەگەر بتوانن بینیتێزی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول رازیبکەن ئەرکی میکێل بگرێتە دەست.

بینیتێز لە ئێستادا  راهێنەری دالیان پڕۆی چینییە بەڵام یانەکەی ئاستی وەک پێویست نیە و بەردەوام لە ململانێی رزگاربووندایە لە دابەزین. ناوبراو پێشتر خولی پاڵەوانەکانی بۆ لیڤەرپوول بردووەتەوە و راهێنەرایەتی یانەکانی ریاڵ مەدرید ، ئینتەرمیلان و چێلسی کردووە.

بەگوێرەی  میرۆر، بردنەوەکەی ئارسناڵ لە چێڵسی کەمێک لە فشارەکانی سەر ئارتێتای کەمترکردووەتەوە بەڵام ئەنجامەکانی دواتری بڕیاردەر دەبن لەسەر هێشتنەوەی یاخود دوورخستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button