ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ لە گفتوگۆی چڕدایه بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی باڵی چەپ

یاریگا- ڕیاڵ مەدردید گفتوگۆکانی چڕتر کردۆتەوە بۆ گواستنەوەیەکی هاوینە کە پێشریش هەوڵیان بۆ داوه.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاستی فلۆرێنتینۆ پێرێز و زینەدین زیدان چاودێری پێشڤەچوونەکانی ئاستی نونۆ مێندێزی یاریزانی سپۆرتینگ لیشبۆنە  دەکەن و بە تەواوەتی بۆتە ئامانجیان.

ئەو سەرچاوە باسی لەوەش کردووه مێرەنگی کە هاوینی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی توندوتۆڵدا بوو لەگەڵ بریکاری باڵە چەپە پورتوگالییەکە، مێندێز وەک باشترین بژارده دەبینن بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ڕێگیلۆنی فرۆشراو بە تۆتنهام و مارسێلۆی ئاست دابەزیو.

بەهای مێندێز لە بازاڕی گواستنەوەکاندا 12 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام لشبۆنە داوای 20 ملیۆن دەکات لە بەرامبەر دەستبەردابوونی بۆ شاهانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button