یەكەم لێدوانی ڕۆدریگۆ دوای پێكانە مەترسیدارەكەی
یاریگا- ڕۆدریگۆ گۆس، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی یەكەم لێدوانی خۆیدا دوای پێكانە سەختەكەی شەوی ڕابردوو.
ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە گرانادا بباتەوە لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ لە میانەی یاریەكانی گەڕی 15ی خولی ئیسپانی.
ڕۆدریگۆ نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و لە خولەكی 38ی گێمی یەكەم بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.
لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر ڕۆدریگۆ نووسیوویەتی: ”گریان لەوانەیە تەنها شەوێك بەردەوام بێت ، بەڵام خۆشی بەیانی دێت ، ئێستا تەواوی هەوڵی خۆم دەدەم بۆ چاكبوونەوە و بە زووترین كات دەگەڕێمەوە ، سوپاس بۆ هەموو پەیامەكانتان ، بژی مەدرید ”.
“O choro pode durar uma noite, mas a alegria vem pela manhã” Agora é foco total na recuperação e logo logo estou de volta!! Obrigado a todos pelas mensagens…🙌🏾⚽️ #HalaMadrid pic.twitter.com/6U7zIEnsvF
— Rodrygo Goes (@RodrygoGoes) December 23, 2020