ئیتاڵیا

ئینتەر: بەڵێ ئەم یاریزانەمان لە میرکاتۆی زستانە دەڕوات

یاریگا- ئینتەر میلان بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕۆشتنی یاریزانێکی یانەکەی ڕاگەیاند و لە لیستی فرۆشتنەکانیاندا دایاناوە.

جۆسیپی مارۆتا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئینتەر لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتس، لە بارەی کریستیان ئیریکسن و چوونی لە یانەکەیان گوتی: “بەڵێ دەتوانم ئەوە ڕابگەیەنم ئیریکسن لە لیستی فرۆشتنەکانمادایە. مانگی یەنایەری داهاتوو دەڕوات. بۆ پلانەکانی ئێمه کارا نییە و لە ئینتەر تووشی زەحمەتی بووە.”

ئەستێرە دانیمارکییەکە لە زستانی 2020 بە گرێبەستێکی چوار وەرز و نیوی و مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهامەوە ڕووی کردە نێرازۆری بەڵام ئەنتۆنیۆ کۆنتی پشتی پێ نابەستێ وەک یاریزانێکی سەرەکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button