ئه‌ڵمانیا

ڕۆمەنیگه: زۆرمان هەوڵ لەگەڵ دا، بەڵام وەڵامی نەداینەوە

یاریگا- لە کۆتاییدا بابەتەکە یەکلایی بوویەوە و بایەرن میونخ ڕۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی ڕاگەیاند.

ماوەیەکی زۆرە پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان داڤید ئالابا و یانەکەی له میدیاکاندا جێی باسوخواسه و، یانەکەی کۆتا ڕاستیی لەو بارەیەوە درکاند.

کار هاینز ڕۆمەنیگە، سەرۆکی جێبەجێکاری باڤارییەکان تەمومژی بەسەر کۆتا پەرەسەندنەکانەوە نەهێشت و لە لێدوانێکیدا کە مارکای ئسپانی بڵاوی کردۆتەوە گوتی: “بایەرن هەموو شتێکی کرد لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنێک. گفتوگۆی زۆرمان ئەنجام دا، بەڵام چاوەڕێی ئەوەمان کرد لە کۆتایی مانگی 10 وەڵاممان بداتەوە، کەچی وای نەکرد. ناشزانم کە دەگەڕێینەوە سەر گوتوبێژەکان یاخود نا. ئێستا ئەوەی دەمەوێ ڕوونبم لە بارەیەوە ئەوەیە ئۆفەرەکەی ئێمە ئەوەی پیشان دا چەند دەینرخێنین، بەڵام ئالابا ڕازیی نەبوو.”

سەبارەت بە ئەگەری پێوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە، ئەو بەرپرسەی بایەرن گوتی: “هیچ شتێک نازانم دەربارەی دەنگۆیەکانی ڕیاڵ. لە بەرواری یەکی مانگی ساڵی نوێوە ئەو ئیتر ئازادە قسە لەگەڵ هەر یانەیەکدا بکات بۆ پێوەندی پێوەکردن.”

بابەتی زیاتر

Back to top button