ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەڵاح دڵخۆش نیە و لیڤەرپوولیش بیر لە فرۆشتنی دەکاتەوە

یاریگا-محەمەد سەڵاح دڵتەنگە لە لیڤەرپوول و یانەکەشی نزیکە لەوەی رازی ببێت بە فرۆشتنی.

محەمەد ئەبوتریکە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی مسڕ و هاوڕێی ئەستێرەکەی لیڤەرپوول بۆ بیین سپۆرت وتی “قسەم لەگەڵ سەڵاح کردووە سەبارە بە بارودۆخی لەگەڵ لیڤەرپوول و ئەو دڵخۆش نیە، ئەو هۆکارەکانی پێ وتووم بەڵام نهێنین و ناتوانم بیدرکێنم، تەنها ئەوە نەبێت کە دڵتەنگە بەوەی بەرامبەر میدتیلاند نەیانکردووە بە کاپتنی یانەکە لە خولی پاڵەوانەکان دا”.

ئەبوتریکە ئەوەشی ئاشکراکرد لیڤەرپوول بیر لە فرۆشتنی دەکەنەوە بە هۆکاری دارایی و بە تایبەت کە ئەو یاریزانە تەمەنی گەیشتووەتە ٢٨ ساڵ و ئێستا لە لوتکەی نرخیدایە. سەڵاحیش چاوی لە یەکێک لە دوو یانە گەورەکەی ئیسپانیایە.

سەڵاح ئەم هەفتەیە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس  وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداری پێککرا و لە کۆتا ٣٠ خولەکدا لە ٢٢ خولەکدا گۆڵێکی دروستکرد و دوو گۆڵی دیکەشی تۆمارکرد. لەو یارییەی ریدز ٧-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button