ئینگڵته‌را

گواردیۆلا بڕیاری كۆتایی خۆی دەدات سەبارەت بە هێنانی هێرشبەرێك لە زستاندا

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاری خۆیدا سەبارەت بە هێنانی هێرشبەرێك لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

مانچستەر سیتی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی پێكانی ئەگوێرۆ و كەمی تۆماركردنی گۆڵەوە دەناڵێنێت.

سەبارەت بە هێنانی هێرشبەرێكی نوێ پیپ ووتی: نەخێر ، من وا بیرناكەمەوە ، چونكە باری ئابوری ئێستای سەرجەم یانەكان لاوازە ،هەموو یانەكان وەك یەك وان و ئێمەش بەهەمان شێوە.

مانچستەر سیتی توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە ساوسهامبتۆنی بردەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 14ی پریمەرلیگ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button