جیهان

مۆرینهۆ: فلیك تەنها پێنج نازناوی بردەوە

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، گاڵتە بە هەڵبژاردنی یۆرگن كلۆپ دەكات وەك باشترین ڕاهێنەری جیهان.

كلۆپ لە ئاهەنگی باشترینەكانی جیهان ” the best ” وەك باشترین ڕاهێنەری جیهان بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكرا.

مۆرینهۆ لە لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ” دەیلی مەیل”ی بەریتانی: لەو باوەڕەدام تاكە چانس بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە لەلایەن فلیكەوە ئەوەیە كە دوو سێ پاڵەوانیەتی نوێ زیاد بكرێت و بایرن بیباتەوە.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر فلیك لە وەرزێكدا حەوت نازناو بباتەوە ، لەوانەیە خەڵاتەكەی ببردایەتەوە ، بەڵام ئەو تەنها چامپیۆنسلیگ و خولی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانیا وسوپەری ئەڵمانیا وسوپەری ئەوروپای بردووەتەوە.

لە كۆتایشدا ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە ووتی: فلیكی هەژار ، پێم وایە تاكە چانسی بایرن ئەوەیە سێ نازناوی دیكە بباتەوە تا بزانین دەتوانێت خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری جیهان بباتەوە یان نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button