ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یانەیەکی گەورە بە نیازە بە مووچەی ساڵانەی سێ هێندەی ئێستای، ئەستێرەیەکی میلان بگوازێتەوە

یاریگا- پاریس سان جێرمان نیازی لەوەیە ئەستێرەیەکی ئەی سی میلان بە سێ هێندە بەرزکردنەوەی مووچەی ساڵانەکەی، بگوازێتەوە باخچەی شازادەکان.

بە گوێرەی کۆرێرار دێلا سێر، پاریس دەیەوێت تیۆ هێرناندێز ڕازی بکات و لە ڕۆسۆنێری بڕفێنێت لە ڕێگەی پێدانی ئۆفەرێک کە مووچەی ساڵانەکەی بەرز بکەنەوە بۆ 4.5 ملیۆن یۆرۆ. ئەوەش سێ هێندەی ئەو بڕەیە ئێستا لە میلان وەری دەگرێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە لیوناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی پی ئێس جی دەخوازێت لەگەڵ هێرنادێز بکەوێتە گفتوگۆوە، بەڵام یاریزانە فەڕەنسییەکە هۆشی بە تەواوی لەگەڵ میلانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button