ئه‌مریکاگرنگترین

سەیرترین یاریزان لەسەردەمی کۆرۆنا دەرکەوت

یاریگا
گاری بێنگتسۆن، هێرشبەری هەڵبژاردەی هیندوراس و یانەی ئۆڵمپیای وڵاتەکەی بە شێوەیەکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت و بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کاتی یارییەکانیش دەمامک دەبەستێت.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی چەند وێنەیەکی ئەو یاریزانە لە کاتی یاریی نێوان یانەکەی و مۆنترال ئێمپاکتی ئەمریکی لە پاڵەوانتیەتی کۆنکاکاف بڵاوکردووەتەوە و ئەو یاریزانە بە دەمامکەوە یاریی دەکات و لە سەرجەم یارییەکانی یانەکەشی هەر بەم شێوەیە دەردەکەوێت، بۆیە ناسناوی ” پیاوە دەمامکدار” پێ بەخشیوە. سەرەرای ئەوەی کە بەکارهێنانی دەمامک لە کاتی یارییەکان، مەترسی هەناسە تەنگی هەیە، بەڵام ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە ئەم کارە دەکات و هیچ کێشەیەکیشی نیە.

لەلایەن خۆشیەوە پێدرۆ ترۆگلیۆ راهێنەری یانەی ئۆڵمپیای هیندوراسی سەبارەت بەم کارەی یاریزانی یانەکەی دەڵێت ” سەرەتا هۆشداریمان بەو یاریزانە داوە، بەڵام دواتر دەرکەوت هیچ کێشەیەکی نیە”.

Back to top button