ئینگلتەرا

بە هاوکاری مان یونایتد ٨٠ هەزار ژەمە خواردن دابەش دەکرێت

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد بەشدارە لە هەڵمەتێکی خێرخوازی بۆ دابەشکردنی ٨٠ هەزار ژەمە خواردن بەسە خێزانە نەدارەکان دا.

پڕۆژەکە بە هەماهەنگی نێوان شەیتانە سوورەکان و رێکخراوی “فەیر شێر”ـە، فەیر شێر بڕی ٣٣ تۆن خواردنی بەخشیوەتە پڕۆژەکە، یونایتدیش ئەرکی ئامادەکردن و لێنانی ئەو خواردنانەی گرتووەتە ئەستۆ لە رێگەی شێفەکانی.  دوای ئامادەکردنیان بەسەر منداڵ و خێزانە هەژارەکانی ئەندام لە بانکەکانی خواردن و رێکخراوە خێرخوازییەکان دابەش دەکرێت.

دێنیس ئێروین باڵیۆزی یانەکە سەبارەت بەم هەڵمەتە وتی “بارودۆخەکە قورسە و بەداخەوە بۆ هەندێک قورستریش دەبێت ئەمە هەڵمەتێکی گەورە و زۆر بە سوودە بە هاوبەشی فەیر شێر، مانچستەر بڕیاریداوە هەمیشە هاوکاری کۆمەڵگاکەی بکات و هاوبەشەکمان زۆر یارمەتیان داوین لەو رووەوە”.

فەیر شێر و یونایتد لەرێگەی مارکوس راشفۆرد بەیەکەوە کاردەکەن و ئەستێرە ئینگلیزییەکە باڵیۆزی رێکخراوە خێرخوازییەکەیە. مانگی رابردووش سێر ئەلێکس فێرگسۆن بڕی دوو ملیۆن پاوەندی بەخشی بوو بەهەمان رێکخراو.

بابەتی زیاتر

Back to top button