ئه‌وروپاگرنگترین

هالاند خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بۆ ساڵی 2020 بردەوە

یاریگا- ئیرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی جیهان ” Golden Boy ”  بۆ ساڵی 2020 بردەوە.

خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی جیهان لەلایەن ڕۆژنامەی ” تۆتۆ سپۆرتی ”ئیتاڵیەوە دەدرێت كە لە ساڵی 2003 ەوە دەستیپێكرد.

هالاند لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە ووتی: ”من زۆر شانازی دەكەم بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە ، ئەوە زیاتر هانم دەدات بۆ ئەنجامدانی كاری باشتر و بەدیهێنانی ئامانجی نوێ”

ئەستێرە نەرویجیەكە لە یانەی سالزبۆرگەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی بروسیا دۆرتمۆندەوە كرد، لە كۆی بەشداریكردنی لە 32 یاری لەگەڵ زەرد و ڕەشپۆشەكان توانیویەتی 33 گۆڵ تۆمار بكات لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

شایەنی باسە لە ئێستادا هالاند بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یاریەكان بكات و وا چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای ساڵی نوێەوە بگەڕێتەوە یاریگاكان.

هالاند لەگەڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو ”Golden Boy ” بۆ ساڵی 2020

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button