چامپیۆنزلیگ

ئەستێرەیەكی پاریس سان جێرمان بۆ بارسێلۆنا: ئێستا نەیمار لەگەڵ ئێمەیە

یاریگا- ماركینهۆس ، كاپتنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەراورد لە نێوان ڕووبەڕووبوونەوەی پێشوویان و ئێستا لەگەل بارسێلۆنا دەكات.

بارسێلۆنا لە ساڵی 2017 ڕیمۆنتادایەكی مێژووی بەرامبەر پاریس سان جێرمان ئەنجامدا و توانی بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە بباتەوە ، لە یاریەكەدا نەیمار ئاستێكی بەرزی بۆ بارسا پێشكەش كرد.

ماركینهۆس سەبارەت بە بەراوردی ئەم وەرزە و 2017 ووتی: یانەكە لەو كاتەوە تا ئێستا گۆڕانكاری زۆری بە خۆیەوە بینیوە، ئێمە دوای تێپەڕبوونی ئەو چەند ساڵە زیاتر بەرەو پێشەوە چووین و شارەزاتر بووین، گەشتنمان بە یاری كۆتایی وەرزی ڕابردوو باشترین بەڵگەیە.

هەروەها ووتیشی: نەیمار هۆكاری یەكەمی مەترسیەكانی بارسێلۆنا بوو لەو یاریەدا، ئێستا ئەو لەگەل ئێمەیە.

لە كۆتایشدا ووتی: پێشبینی دەكەین ئەو یاریە هاوشێوەی جەنگ بێت، دەبێت ئامادەكاری بۆ بكەین ، نابێت لەو 180 خولەكەدا هیچ هەڵەیەك بكەین.

شایەنی باسە لە تیروپشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button