ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

هالاند گەورەترین خەونی خۆی ئاشکرادەکات

یاریگا-ئێرلینگ براوت هالاند ئەستێرەی لاوی یانەی بۆروسیا دۆرتموند باس لەوە دەکات خەونی ئەو بردنەوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.

هالاند لە ئیتاڵیایە بۆ بەشداریکردن لە بۆنەی تیروپشکی قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان و هاوکات لەو بۆنەیەدا خەڵاتی “کوڕی ئاڵتونی ٢٠٢٠”ی پێدەدرێت وەکو باشترین لاوی ئەمساڵ.

ناوبراو بۆ توتۆ سپۆرت وتی “گەورەترین خەونی من بردنەوەی خولی پاڵەوانەکانە، دەمەوێت ناسناو ببەمەوە لەگەڵ دۆرتموند. لە ئێستادا بایەرن بەهێزترین یانەی جیهانە و دەبێت رێگایەک بدۆزینەوە بتوانین شکستیان پێبهێنین و پێشیان بکەوین، بۆ ئەوەش بە هەموو توانای خۆمان هەوڵدەدەین”.

هالاند لە ١٢ یاری خولی پاڵەوانەکاندا خاوەنی ١٦ گۆڵە، هەروەها لە ٣٢ یاریدا لەگەڵ دۆرتموند توانیوییەتی ٣٣ گۆڵ تۆماربکات. هەموو ئەمانە لە کاتێکدا تەمەنی تەنیا ٢٠ ساڵە!

بابەتی زیاتر

Back to top button