ئه‌وروپائیتاڵیا

سزاکەی مۆراتا هەڵگیرا

یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی لە سێریائەی بەردەست دەبێت.

رۆمێئۆ ئاگرێستۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووە دوای ئەوەی هێرشبەرەکەی خانمە پیرەکە لە یاریی بەرامبەر بێنێڤێنتۆ بە هۆی رەخنە گرتن لە بریاری ناوبژیوان بە کارتی سوور دەرکرا، لیژنەی تەمبێکاری لە ئەنجومەنی سێریائەی ئیتاڵیا بریاریدا ئەو یاریزانە دوو یاریی سڕ بکات، بەڵام دواجار سزاکەی هەڵگیرا و ئەو یاریزانە بۆ یاریی داهاتوو دەتوانێت بەشداری بکات.

مۆراتا بە هۆی کارتە سوورەکەی یاریی بەرامبەر تۆرینۆ بەشداری نەکرد و بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر جێنەوا دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button