چامپیۆنزلیگڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: لە یارییەکەی پاریس و باشاکشەهیر سوکایەتی رەگەزپەرستی بە ناوبژیوانی چوارەم کراوە

یاریگا-درامای رووداوە نەخوازراوەکەی یاری نێوان پاریس سان جێرمان و باشاکشەهیر درێژەی هەیە و لە نوێترین پێشهاتدا دەرکەوت، ئەو ناوبژیوانەی تۆمەتباربوو بە رەگەزپەرستی، خۆشی لە هەمان یاریدا سوکایەتی رەگەزپەرستی پێدەکرێت.

یانەی باشاکشەهیری تورکی داوایەکیان بەرزکردووەتەوە بۆ ئەوەی ناوبژیوانی رۆمانی کۆلتیسکو بۆ هەمیشە سڕبکرێت بەهۆی بەکارهێنانی ووشەی “رەشپێست” بەرامبەر ویبۆی یاریدەدەری راهێنەری باشاکشەهیر بەڵام لە ڤیدیۆیەکدا کە رۆژنامەنووسێکی رۆمانی بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت، لەوساتەی یاریزانانی هەردوولا دەیانەوێت بچنە دەرەوە، یاریزانێکی باشاکشەهیر بە ئینگلیزی دەڵێت “رۆمانی لای ئێمە هەموویان جیپسین (قەرەجن)”. هەرچەندە رۆژنامەنووسەکە دەڵیت دڵنیا نیە کێ یە قسەکە دەکات بەڵام پێی وایە محەمەد تۆپاڵی تورک بێت.

بەهۆی هەڵەکەی کۆڵیسکو یاریزانانی هەردوولا یاریگایان جێهێشت و یارییەکە بۆ شەوی رابردوو دواخرا، تێیدا پاریس ٥-١ شکستی بە یانە تورکییەکە هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button