ئیتاڵیا

ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵی پاولۆ ڕۆسی كۆچی دوایی كرد

‎یاریگا- پاولۆ ڕۆسی، ئەفسانەی تۆپی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە تەمەنی 64 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

‎تەلەفزیۆنی ئیتاڵی ڕای سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند كە براوەی مۆندیالی 1982 و ئەفسانەی هەلبژاردەی ئیتاڵیا و براوەی باڵۆن دۆری هەمان ساڵ، لە تەمەنی 64 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

‎پاولۆ ڕۆسی لەم چەند ڕۆژەدا باری تەندرووستی تێك چووە و بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد.

‎فێدریكا كابیلیتی هاوسەری ناوبراو هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەواڵی مردنی بڵاوبوویەوە.

ڕۆسی یەكێك بووە لە ئەفسانەكانی تۆپی پێی ئیتاڵیا و پاڵەوانی مۆندیالی 1982 بوو سەركردایەتی ئازۆری كرد بۆ بردنەوەی ئەو مۆندیالە و شەش گۆڵی تۆمار كرد.

لە 48 یاری نێودەوڵەتیدا 20گۆڵی تۆمار كرد و لە یانە ئیتاڵیەكان كە دیارترینیان یوڤێنتوسە یاری كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button