چامپیۆنزلیگڤیدیۆ هەواڵ

نەیمار داسیلڤا چەند ڕیکۆردێکی نوێی لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکرد

یاریگا- (نەیمار داسیلڤای) بەڕازیلی و یاریزانی یانەی (پاریس سان جێرمانی) فەڕەنسی، بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە یاریەکەی ئەمشەویاندا بەرامبەر یانەی (ئیستانبوڵ باشاکشەهر) چەند ڕیکۆردێکی نوێی لە مێژووی خولەکەدا تۆمارکرد.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە پازدەیەمین یاریزانە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا، کە 40+ گۆڵ تۆماردەکات، هاوکات گۆڵکاری مێژووی بەڕازیلە لە چامپیۆنزلیگ بە تۆمارکردنی 41 گۆڵ و ناوبراو لە کۆی ئەنجامدانی 65 یاریدا بەشداری 65 گۆڵی کردووە لە خولەکەدا، کە (41 گۆڵی تۆمارکردووە و 24 گۆڵیشی دروستکردووە).

هەروەها نەیمار حەوتەمین یاریزانە بەدرێژای مێژووی چامپیۆنزلیگ سێ جار هاتریک تۆماردەکات لەدوای یاریزانان (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و میسی و لیڤاندۆڤیکسی و ماریۆ گۆمێز و ئینزاگی و لویز ئادریانۆوە.

ڤیدیۆ : هەرسێ گۆڵەکەی ببینن :

گۆڵی یەکەم

گۆڵی دووەم

گۆڵی سێیەم

بابەتی زیاتر

Back to top button