ئینگلتەرا

کێبڕکێکاری سەخت و ڕاستەقینە بۆ ڕیاڵ هاتە پێشەوە لە کڕینی مباپێ

یاریگا- ڕەنگە ڕێگەکانی گەشتنی ڕیاڵ مەدرید بە کیلیان مبپاپێ قورستر ببێ کاتێک جگە لەوەی دڵنیاییەکی نییە لە بارەی نوێکردنەوەی ئەستێره فەڕەنسییەکە و پی ئێس جی، لە ئێستادا ڕکابەرێکی قوریش هاتۆتە پێشەوە لە گواستنەوەی مباپێ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی ئینگلیزی، گرنگیدانی یانەی لیڤەرپووڵ بەو یاریزانە گرنگیپێدانێکی ڕاستەقینەیە و تەنها گرفتێک لەبەردەم یانه ئینگلیزییەکەدا هەبێ پێ هەڵنەسوڕانی مووچەی مانگانەی ئەستێره فەڕەنسییەکەیە کە 1.9 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە پاڵنەرێک هەبێ بۆ ئەوەی مباپێ ڕازی بێ بە کەمکردنەوەی شتێک لە مانگانەکەی کەم بکاتەوە “دەستەبەری وەرزشییه” لەگەڵ ڕێدز کە پاڵێوراوێکی گەورەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکان.

گرێبەستی نێوان پاریس و مباپێ ساڵی 2022 کۆتایی دێت و تا ئێستا ئاماژەی ڕوون نییه بۆ نوێکردنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button