ئاسیائه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

هۆڵک و شانگهای جیابوونەوە

یاریگا-جیڤانیڵدۆ دی سۆزای ناسراو بە هۆڵک یاریزانی بەڕازیلی ناودار رایگەیاند چیتر یاریزانی شانگهای سیپگی چینی نیە.

هۆڵک تەمەنی گەیشتووەتە ٣٤ ساڵ و یەکێک بوو لەو یاریزانانەی سەرەتا کۆچی یاریزانە بە ئەزموونەکانی جیهانی بەرەو چین دامەزراند، دوای بەسەربرد. بەڵام دوای بەسەربردنی چوار ساڵ لەو وڵاتەدا ، بڕیاریدا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

ناوبراو پێشتر رایگەیاندبوو چەند ئۆفەرێکی پێگەیشتووە بۆ گواستنەوەی زستانە بەڵام روون نیە دەگەڕێتەوە ئەورووپا یاخود نا.

هۆڵک توانی لەگەڵ یانەکەیدا ناسناوی خولی سوپەری چینی و جامی سوپەری ئەو وڵاتە بباتەوە.

Back to top button