ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

کۆنتی ترسی لە یاریی کردن بە ئەنجامەکەی ریال مەدرید و گلادباخ نیە

یاریگا
ئینتەر میلان شەوی داهاتوو لە دوایین یاری قۆناخی کۆمەلەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی شاختار دەبێتەوە.

ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری نێرازۆری لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە گووتی ” دڵنیام لە ئەگەری بردنەوەمان بەرامبەر شاختار، ریال مەدرید و گلادباخ یاریی بە ئەنجامەکە نادەن و هەردوو یانە تەنها بیر لە بردنەوە دەکەنەوە، ماوەیەک پێش ئێمە یەکێک لە پاڵێوراوانی کۆمەڵەکەمان بووین کە چانسی سەرکەوتنمان نیە، بەڵام ئێستا بارودۆخ گۆڕاوە و دەتوانین خۆمان لە قۆناخی داهاتوو ببینەوە “.

کۆمەڵەی دووەمی چامپیۆنزلیگ، بورووسیا مونشن گلادباخ بە 8 خاڵ پێشەنگی گرتووە، شاختار بە 7 خاڵ پلەی دووەم، ریال مەدرید بە 7 خاڵ پلەی سێیەم و ئینتەر میلان بە 5 خاڵ پلەی چوارەم.

ئینتەر میلان لە شاختار بباتەوە و ریال مەدرید و گلادباخ یەکسان بن، ئەو دوو یانەیە سەردەکەون، بەڵام ئەگەر ریال مەدرید بباتەوە ئەو کات ئینتەر میلان سەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button