وه‌رزشه‌کانی دیکە

فەرمی: “برێک دانسین” بوو بە وەرزشی ئۆڵەمپیاد!

یاریگا-لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵەمپیاد رایگەیاند چوار یارییان زیادکردووە بۆ وەرزشەکانی ئۆڵەمپیاد.

بڕیار وابوو هاوینی ئەمساڵ یارییەکانی ئۆڵەمپیادی تۆکیۆ بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو،  وە بەمەبەستی راکێشانی بینەری گەنج ، لیژنەکە بڕیاریداوە سێ یاری زیادبکات بۆ ئۆڵەمپیادی تۆکیۆ و یارییەکیش بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ٢٠٢٤دا.

وەرزش نوێکانی ساڵی داهاتوو بریتین لە سکەیت بۆردین (تەختەی سەر ووشکانی)، سەرکەوتن بەسەر بەرزاییدا، سێرفین (تەختەی سواربوونی سەر ئاو). هەروەها بۆ ئۆڵەمپیادی ٢٠٢٤ لە پاریس “برێک دانسین” زیادککرا کە شێوازێکی سەماکردنی خێراییە و ناوبانگێکی زۆری لەنێو هەرزەکاراندا هەیە.  شێوازی رکابەرییەکانی بەجۆرێکە کە دوو سەماکەر بەرامبەر یەک سەما دەکەن ، لیژنەیەکیش هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەن و ئەوەی زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button