چامپیۆنزلیگ

ئایا كومان جیهان لە ڕووبەڕووبوونەوەی میسی و ڕۆنالدۆ بێ بەش دەكات

یاریگا- ڕونالد كومان ، ڕاهێنەری هۆڵەندی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ، بە نیازە چەند گۆڕانكاریەك لە پێكهاتەی یانەكەدا بكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یوڤێنتوس.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوس دەكات، لە یاری كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە كومان دوای شكستەكەیان بەرامبەر قادش دەیەوێت گۆڕانكاری لە پێكهاتەی سەرەكیدا بكات پێش ڕووبەڕووبوونەوەی یوڤێنتوس.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە دەیەوێت نیتۆ لە شوێنی شتیگن و فێربۆ لە جێگای ئەلبا و ئاراوخۆ و ئۆمتیتی لە هێڵی بەرگری یاری پێبكات.

لەگەل ئەوەی كومان یاریزانە سەرەكیەكانی پشوو پێدەدات، هەمووان لە ئامادەنەبوونی لیۆنێل میسی دەترسن، بەو شێوەیەش جیهان دووبارە لە ڕووبەڕووبوونەوەی میسی و ڕۆنالدۆ بێ بەش دەبن.

شایەنی باسە یەكەم یاری نێوان بارسێلۆنا و یوڤێنتوس كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیتوانی بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button