ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەوەی ئەشرەف حەکیمی بەرامبەر بۆڵۆنیا ئەنجامی دا، لە پێنج خولە بەهێزەکە ئەنجام نەدراوە

یاریگا- ئەشرەف حەکیمی بەردەوامە له هاوکاری کردنی یانەکەی بە ئاستە باشەکەی و شەوی ڕابردووش بەرامبەر بۆڵۆنیا درەوشایەوە.

یاریزانە مەغریبیەکە توانی دوو گۆڵ لە کۆی سێ گۆڵی ئینەر میلان تۆمار بکات و هاوکارێکی گەورەبێ بۆ بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە.

مەریبیه تەمەن 22 ساڵانەکه، بەو دوو گۆڵەی لە دژی بۆڵۆنیا، لاوترین یاریزانی بەرگریکارە لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکە ئەورووپا ئەم وەرزەیە بتوانێت لە یارییەکدا دوو گۆڵ تۆمار بکات.

حەکیمی دوای دوو ساڵ بە خواستن کە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە چووە دۆرتۆند، ئەم ساڵ بە گرێبەستێکی 40 ملیۆن یۆرۆیی گوازرایەوە بۆ ڕێزەکانی نێرازۆری.

بابەتی زیاتر

Back to top button