ئه‌وروپائیسپانیا

ڤینیسیۆس: من گۆڵەکەم تۆمار کرد

یاریگا
ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تورەیە لەوەی کە گۆڵەکەی بەرامبەر سێڤییا بە ناوی ئەو تۆمار نەکراوە.

دوای یارییەکە یاریزانە بەڕازیلیەکەی مێرنگی سەبارەت بە تاکە گۆڵی یارییەکە بە تورەیی بە رۆژنامەنوسانی گوتووە ” گۆڵەکە من تۆمار کردووە، زۆر روون بوو کە پێم بەر تۆپەکە کەوت و گۆڵپارێزیش هەڵەی کرد و گۆڵەکە تۆمار کرا، نازانم بۆچی بە ناوی منەوە نەکراوە “.

ریال مەدرید لەم گەڕەی لالیگای ئیسپانیا بووە میوانی سێڤییا و توانی لە یاریگەی ئەو یانەیە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوە بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button