ئینگلتەرا

لەو کاتەوەی فێرناندێز یەکەم یاری بۆ مانچستەر ئەنجام داوە، مان یو باشترینی نێو یانەکانی پریمەرلیگە

یاریگا- ئامارێک کاریگەریی برونۆ فێرناندێز دەسلەمێنێت لەو کاتەوەی پێوەندی به مانچستەر یونایتدەوە کردووه.

پێگەی پریمەرلیگ بە داتایەک خستوویەتیە ڕوو، لەوەتەی یاریسازە پورتوگالییەکە یەکەمین یاریی خۆی بۆ مانچستەر ئەنجام داوە لە پریمەرلیگ، یانەکە زۆرترین خاڵی کۆ کردۆتەوە بە بەراورد بە سەرجەم یانەکانیتری بەشدار لە خولی ئینگلیزی.

بە گوێری ئەو داتایه، مان یو لەگەڵ فێرناندێز بە ڕێژەی 2.9 خاڵی بۆ هەر یاریەک کۆ کردۆتەوە کە زۆرترینە لە چاو هەر یانەیەکیتر.

ناوەڕاستکارەکە، لە گواستنەوەکانی زستانەی 2020 لە سپۆرتینگی وڵاتەکەیەوە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد و لە هەشت مانگی یاریکردنیدا توانیویەتی پێنج جار خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی مانچستەر بباتەو.

بابەتی زیاتر

Back to top button