ئینگڵته‌را

مۆرینهۆ بۆ کلۆپ و گواردیۆلا: لە هەفتەیەکدا چوار یاریم کرد و نەگریام

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی هێرشی كردە سەرجەم ئەو ڕاهێنەرانەی ڕەخنە لە خشتەی یاریەكانی پریمەرلیگ دەگرن.

یۆرگن كلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپول یەكێكە لەو ڕاهێنەرانەی كە بەهۆی زۆری پێكانی یانەكەی و زۆری یاریەكان ڕەخنەی لە خشتەی یاریەكان گرت، هەروەها پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتیش بەهەمان شێوە.

مۆرینهۆ لەسەرئەم بابەتە ووتی: لە ماوەی یەك هەفتەدا چوار یاریمان كردووە نە هیچ پشتیوایەكمان هەبوو نە هیچ گریام، دەبێت پرسیار لە ڕاهێنەرەكانی دیكە بكەم،كەك ئەوەندە یاریەتان لە هەفتەیەكدا ئەنجام داوە؟.

لە درێژەی لێدوانەكانیدا كە ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە ووتی: قورسە قبوڵی ئەوە بكەین چونكە دەتوانین كاریگەری لەسەر كێبڕكێیەكە درووست بكەین، من هەوڵم دەدا لەم هەفتەیەدا زیاتر لەو بارەیەوە فێربم بەڵام وەڵامم دەست نەکەوت.

ڕاهێنەرە پرتوگالیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: من دەتوانم لە بارودۆخی ئەوان تێبگەم، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ هەموو کەسێک کارێکی زەحمەتە، بۆیە دەبێت هەموو ئەو شتانە لەپێناو تۆپی پێ قبوڵ بکەین و خەڵک دڵخۆش بکەین.

تۆتنهام ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر ئەرسناڵ لەدێربی باکووری لەندەن یاری دەکات و لەریزبەندی پریمەرلیگ بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لەپلەی یەکەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button