فه‌ڕه‌نسا

فەرمی: پاتریک ڤیێرا لە راهێنەرایەتی نیس دوورخرایەوە

Captain Korek

یاریگا-پاتریک ڤیێرا ئەستێرەی مێژوویی فەڕەنسا و ئارسناڵ لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی نیس دەرکرا.

ساڵی رابردوو نیس لەگەڵ ڤیێرا لە پلەی پێنجەمی خولی فەڕەنسی هات بەڵام ئەمساڵ پاش تێپەڕبوونی ١١ هەفتە لە پلەی ١١هەمدان و شەوی رابردووش لە یۆرۆلیگ ماڵئاواییان کرد پاش پێنج شکستی دوای یەک.

وابڕیارە ئادریان ئورسیا و فرێدیریک گیۆریا بەشێوەیەکی کاتی یانەکە بەڕێوەببەن تاوەکو راهێنەرێکی نوێ دیاری دەکرێت.

نیس دووەم یانەی کاروانی راهێنەرایەتی ڤیێرا بوو، پێشتر بۆ دوو وەرز راهێنەری نیو یۆرک سیتی ئەمریکی بوو، لەو یانەیە توانی پلەی دووهەمی خولی سوپەری ئەو وڵاتە بەدەست بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button