ئیسپانیا

زیدان بەڵێنێکی یەکلاکەرەوەی بە پێرێز داوە

یاریگا- زینەدین زیدان بەڵێنێکی یەکلاکەرەوەی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید داوە دوای شکستە سەختەکەیان بەرامبەر شاختار.

بە گوێرەی زانیاریەکانی بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی، پێرێزی سەرۆ سەردانی ڕاهێنانەکانی ڕیاڵی کردووە و لە نزیکەوە چاوی بە زیدان و یاریزانەکان کەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات ڕاهێنەرەکەی مێرەنگی بەڵێنی بە سەرکەکەیان داوە و پێی گوتووە: “من متمانەم هەیە کە یارییەکی زۆر باش ئەنجام بدەین.”

ئەو شکستەیان بەرامبەر شاختار، گومانەکانی لە بارەی لەسەر کار لابردنی زیزۆ هێنایە بەر باس و هەندێک یاریی داهاتوویان بەرامبەر سێڤیا بە تاقیکردنەوەیەکی قورس دەبینن بۆ زیدان تا خۆی بنوێنێتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە لە چامپیۆنزلیگیش لە پلەی سێیەمە بە شێوەیەک کە کۆتا یارییان لەو قۆناغە بەرامبەر مونشنگلادباخ دەبێ بردنەوە تۆمار بکەن بۆ گەشتن بە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button