ئه‌مریکا

“ماڕادۆنا خاوەنی دوو منداڵی نهێنییە”

یاریگا-هاوڕێیەکی نزیکی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنای کۆچکردوو لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا ئاشکرایدەکات ماڕادۆنا خاوەنی دوو منداڵە لە ئیسپانیا.

کارلۆس فێرۆ ڤیێرا یەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانی دیێگۆ نهێنییەکی ئاشکراکرد بۆ رۆژنامەی میرۆر ئاشکراکردووە. بەگوتەی ئەو لە ساڵی ٢٠٠٠ ماڕادۆنا خۆشەویستێکی هەبووە کە لە رێستۆرانتێک کاری کردووە بە ناوی لاورا سیبیلا، ئەو لە ئیسپانیایە و دایکی دوو منداڵی ماڕادۆنایە بەڵام دیێگۆ نەیویستووە ئاشکرابێت و تەنانەت کاتێک لاورا ویستوویەتی بە پشکنینی پزیشکی ئەو باسە بسەلمێنێت  ناوبراو رەتیکردووەتەوە ئەو کارە ئەنجام بدات.

ناوبراو بەفەرمی خاوەنی پێنج منداڵ بووە تا کاتی گیان لەدەستدانی و جگە لە ووتەکانی هاوڕێکەی، پێشتر هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو دوو منداڵەی نەزانراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button